PM:07:20:18/06/2025
892 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کە ئێران شاندێکی بە مەبەستی دانووستان ناردووە بۆ عوممان، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەم هەواڵەی رەتکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بڵاویکردەوە، هیچ شاندێکی دانووستانکاریان نەناردووەتە عوممان و ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ لە دوای لێدوانێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا،
کە ئاماژەی بەوەکردبوو، چیتر دانووستان لەگەڵ ئێران ئەنجامنادرێت، ئاژانسی هەواڵی
ئەمریکی رۆیتەرز بڵاویکردبووەوە، کە ئێران بە مەبەستی دانووستان شاندێکی ناردووە
بۆ عومان و بەڵگەش بۆ هەواڵەکە ئەوەبوو کە فڕۆکەیەکی حکومەتی ئێران لە تارانەوە هەڵفڕیوە سەرەڕای
هەبوونی مەترسی لە ئاسمانی ناوچەکە.