سەردێڕ:

بۆ جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی وەزارەتی دارایی رێنمایی بڵاوكردەوە

PM:04:46:18/06/2025

1976 جار خوێندراوەتەوە

دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو چەند تایبەت بە ئاسانكاری جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عیراق بڵاوكردەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رێنمایی دارایی ژمارە (٢)ـی ساڵی (٢٠٢٥)ـی تایبەت بە ئاسانکاری جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان-عێراق ژمارە (٩)ـی ساڵی (٢٠١٤)ـی بڵاوكردەوە، كەتیایدا هاتووە، دوای تەواو كردنی تەمەنی (٦٠) ساڵی بە رۆژ و مانگ و ساڵ، بەبێ رەچاوكردنی ماوەی خزمەت پێویستە فەرمانبەر خانەنشین بكرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام خاوەن ناونیشانی وەزیفی پڕۆفیسۆر، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، دادوەری، سڕكردن، دەروونی، راوێژكارانی ئەنجومەنی شورای هەرێم و فڕۆكەوانی مەدەنی تەمەنی یاسایی خانەنشینیان (٦٣) هەژمار دەكرێت.













گەلەری