PM:03:35:18/06/2025
1716 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، بەم نزیکانە دادگای فیدراڵی کۆدەبنەوە و بڕیار لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، لەبارەی مووچەی فەرمان بەرانی هەرێمەوە وتی، بەم نزیکانە دادگای فیدراڵی بڕیاری لەسەر دەدات.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە نزیکەی ٢٠ رۆژ
دابەشکردنی مووچە لەوادەی خۆی دواکەوتووە و حکومەتی ماوەبەسەرچووش ٢٣ ترلیۆن دینار
داهاتی نەوتی و نانەوتی لەبەردەستدایە بەڵام نایدات بە مووچە و چاوی لە دەستی
بەغدایە پارەی بۆ بنێرێت.