سەردێڕ:

چین لەبارەی شەڕی ئێران و ئیسرائیل وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

PM:05:47:17/06/2025

3520 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی چین لە لێدوانێکی لەسەر تویتەکەی سەرۆکی ئەمریکادا، دوای ئەوەی داوای لە دانیشتوانی پایتەختی ئێران کرد دەستبەجێ شارەکە چۆڵبکەن، تۆمەتباریکرد بەوەی کە بووه‌ته‌ سوتەمەنی بۆ پەرەسەندنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە لێدوانەکەی ترەمپ وتی، بووه‌ته‌ سوتەمەنی بۆ پەرەسەندنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵگیرسانی بڵێسەی ئاگر و دەرکردنی هەڕەشە و زیادکردنی فشارەکان یارمەتیدەر نابێت بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، بەڵکو ناکۆکییەکە پەرەپێدەدات و فراوانتر ده‌بێت و ده‌بێته‌ سوته‌مه‌نی بۆ شه‌ڕه‌كه‌.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئاماژەی بەوەکرد، لایەنی چینی داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی کاریگەرییان هەیە، بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵبگرن و رێوشوێنی خێرا بگرنەبەر بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و رێگریکردن لە فراوانبونی ململانێکان.
هاوکات، باڵیۆزخانەی چین لە ئیسرائیل دوای ئەوەی ئیسرائیل و ئێران لێدانی توندویان ئاڵوگۆڕ کرد ئه‌مڕۆ داوای لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی کرد بە زوترین کات وڵاتەکە بەجێبهێڵن.














گەلەری