سەردێڕ:

ئەوقافی هەرێم وادەی گەڕانەوەی کۆتا کاروانی حاجییانی ئاشکراکرد

PM:02:02:17/06/2025

1036 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی ئەوقافی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، کۆتا کاروانی حاجییانی هەرێم لە رێگای وشکانی گەڕانەوە هەرێمی کوردستان و لە ئێستادا هیچ حاجییەک لە وڵاتی سعودیە نەماوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، کۆتا کاروانی حاجییان لە رێگای وشکانییەوە گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.

وتیشی، بەهۆی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییانە و داخستنی ئاسمانی ناوچەکە  بە ناچاری گەڕانەوەی حاجیان لە رێگەی گەشتی ئاسمانییەوە هەڵوەشاوەتەوە.
شەوی رابردووش وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمیش رایگەیاندبوو، 
تا ئێستا نزیکەی چوار هەزار حاجی گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان و ئەوانەی ماونەتەوە ژمارەیان زیاتر لە هەزار حاجیە و لە نزیکترین کاتدا سەرجەمیان دەگەنەوە خاکی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمساڵ زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتیی هەرێم بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج روویان لە سعودیە کرد، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ٤٩٠ کەسیان بە رێگای ئاسمانی رۆیشتن، بەڵام بەهۆی دەستپێکی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران و داخرانی ئاسمانی عێراق، حاجیان بە ناچاری بە رێگای وشکانی دەگەڕێنەوە هەرێم.













گەلەری