سەردێڕ:

زنجیرەیەکی نوێی موشەکەکانی ئێران گەیشتنە ئاسمانی ئیسرائیل

PM:10:08:15/06/2025

2520 جار خوێندراوەتەوە

شەپۆلێکی دیکەی موشەکەکانی ئێران گەیشتنە ئاسمانی ئیسرائیل و چەند ئامانجێکیان لەو وڵاتەدا پێکا. ئاژانسی تەسنیمیش دەڵێت، ئێران لە رێگەی موشکی بالیستییەوە، لەژێر ناوی (بەڵێنی ڕاستگۆیی ٣) ئاراستەی ئیسرائیل کرد.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئاژانسی تەسنیم بڵاویکردەوە، ئێران گەڕێکی دیکەی هیرشەکانی لە رێگەی موشکی بالیستییەوە، لەژێر ناوی (بەڵێنی راستگۆیی ٣) ئاراستەی ئیسرائیل کرد.

ئاماژەی بەوەکرد، موشەکەکان لە شاری شیرازی ئێرانەوە بەرەو هەردوو شاری تەلئەبیب و حەیفا هەڵدران، موشەکێکیان لە حەیفا کەوتە خوارەوە لە ئەنجامدا بووە هۆی تەقینەوەیەکی گەورە و ئاگرێکی زۆر لە شوێنکە بەرز بووەوە.

هاوکات لای خۆیەوە مێدییاکانی ئیسرائیل وتی، لە سەرانسەری ئیسرائیل زەنگی ئاگادارکردنەوە لێ دراوە و داوا لە هاوڵاتییان کراوە بچنە پەناگەکانیان و نەیەنە دەرەوە.

باسیان لەوەشکرد، هێزی بەرگری ئاسمانیی ئیسرائیل، رێگری لە کەوتنەخوارەوەی زۆرینەی موشەکەکان کردووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئێران هێرشی زیاتر بکات.

بەڕێوەبەرایەتیی فریاگوزاری ئیسرائیل رایگەیاند، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی موشەک، ژمارەیەک هاوڵاتی لە حەیفا برینداربوون.













گەلەری