بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە ژینگەپارێزانی ئیدارەی سۆران بایکۆتی کارکردنیان راگەیاند و بەهۆیەوە زبڵ و خاشاکێکی زۆر لە کۆڵان و بازاڕەکانی سۆران کەڵەکە بووە و بووەتە مایەی بێزاری هاوڵاتییان.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، چاوگێک لە کۆمپانیایەکی پاککەرەوەی سۆران بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەی مانگی ئایار و حوزەیران، ماوەی دوو رۆژە ژینگەپارێزانی ئیدارەی سۆران بایکۆتی کارکردنیان کردووە.
چاوگەکە وتیشی،
لە ئێستادا کۆمپانیاکە سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەیە و هەر کاتێک حکومەت سولفەیان
بۆ بنێرێت دابەشی دەکەن.
دەشڵێت، مانگێک
پێش ئێستاش زیاتر لە حەفتەیەک ژینگە پارێزانی ئەو سنوورە بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەوە
بایکۆتی کارکردنیان کرد.
باسی لەوەشکرد،
ماوەی ١٤ ساڵە کۆمپانیاکە ئەرکی خاوێنکردنەوەی ئیدارەی سۆرانی لە ئەستۆگرتووە و نزیکەی
٧٠٠ کرێکاری هەیە، رۆژانە بە ٢٠٠ ئۆتۆمبێل، نزیکەی ١٧٠ تۆن زبڵ و خاشاک کۆدەکاتەوە.
دواکەوتنی
مووچەی مانگی ئایار لەکاتێکدایە، وەزیری دارایی عێراق بڕیاری راگرتنی مووچەی دا،
بەو هۆیەی کە حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەست نەکردووە
و پابەند نییە بە دەستوورەوە.
کەریم کەیفی- سۆران