PM:12:35:15/06/2025
1928 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان فەرمانبەرانی ئاگادار دەکاتەوە، لە ماوەی سێ رۆژدا فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان ئاگادارییەکی بۆ فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە و وتی، ئەو فەرمانبەرانەی تاوەکو ئێستا فۆڕمی وەرگرتنی زەوییان پڕنەکردووەتەوە و رادەستیان نەکردووە، لە ماوەی سێ رۆژدا فۆرمەکە پڕبکەنەوە و بیگەڕێننەوە بۆ دیوانی بەڕێوبەرایەتییەکە.
باسی لەوەشکرد،
ئەگەر لە ماوەی ئەم سێ رۆژەدا ئەو فەرمانبەرانە فۆرمەکە پڕنەکەنەوە، خۆیان
بەرپرسیار دەبن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەو فەرمانبەرانەی کە هەتا رێکەوتی ٣١ـی ئابتی ٢٠٢٤ تەمەنی وەزیفییان
دەبێتە هەشت ساڵ، دەتوانن فۆرمەکە پڕ بکەنەوە ئەگەر تائێستا پڕیان نەکردبێتەوە.