PM:12:17:17/05/2025
4932 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەمیشە پشتگیری چارەسەری کێشەکان دەکەن و بەرژەوەندی گەلەکەیان لە پێش هەموو بەرژەوەندییەکانەوەیە.
ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ٣٤ـەمین لوتکەی عەرەبی لە بەغدا رایگەیاند، رەتیدەکەنەوە گەلی فەڵەستین ئازار بچێژن بەهۆی جەنگەوە و پێویستە وڵاتانی عەرەبی بە بەرپرسیارێتیەوە لە جەنگی فەڵەستین بڕوانن.
سودانی جەختیشی کردەوە، هەمیشە پشتگیری چارەسەری کێشەکان دەکەن و پشتگیری
یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکەن.
ئه‌وه‌شی
خسته‌ڕوو كه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر سوریا به‌رز ده‌نرخێنن
و هیوادارن ئه‌م هه‌نگاوه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی سوریا.
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی
باوه‌ڕیان به دیالۆگ هه‌یه وه‌ك رێگه‌یه‌ك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكی، پێشوازی
و پشتیوانی خۆیان بۆ دانوستانه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، له‌سه‌ر
بنه‌مای دیدگایه‌ك كه باوه‌ڕی به ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و په‌یوه‌ندی به‌رهه‌مدار
هه‌یه.
لە درێژەی قسەکانیدا سودانی وتی ئەم دۆخەی ئێستا
وا دەخوازێت هەنگاوی برایانە و بەرپرسیارانە بگرنەبەر بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان
و بەدیهێنانی سەقامگیری عەرەبی و هەرێمی، لەونێوەندەشدا پلانی پێیوستی و تەواوکاری
بگرنەبەر، بۆ پتەوکردنی سەقامگیری وڵاتانی عەرەبی و بۆ ئەم مەبەستەش ١٨
دەستپێشخەریی رادەگەیەنن کە ئامانج لێی کاراکردنی کاری هاوبەشی عەرەبییە، لە
پێشینەشیدا، دەستپێشخەریی دروستکردنی سندوقێکی عەرەبی بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتان لە
دوای قەیران و شەڕەکان، لەو سندوقەشدا، ٢٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە
دابیندەکەن و بۆ هاوکاریکردنی لوبنانیش ٢٠ ملیۆن دۆلاری دیکە تەرخاندەکەن.
هاشم ئازاد